ئێران داوا لە سعودیە دەکات سەڕ رابگرێت

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 08/03/2021

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا دەکات سعودیە شەڕ لە یەمەن رابگرێت و چارەسەری سیاسی هەڵبژێرێت.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران رایگەیاند:" لە پێناو بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکە و گەلی یەمەن، پێویستە سعودیە جەنگ لە یەمەن رابگرێت کە چەند ساڵێکە لەو وڵاتە هەڵیگیرساندووە و تاران بە هۆکاری چارسەرنەکردنی ئاڵۆزییەکان تۆمەتبار دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەگەر ریاز ئەو جەنگە رابگرێت، تاران ئامادەیە بە شێوەیەکی ئەرێنی هاوکار بێت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی یەمەن".

ئەوەشیخستەڕوو:" پارێزگاریکردنی یەمەنییەکان لە خۆیان مافێکی رەوایە، دوپاتیشیدەکەینەوە لێکتێگەیشتن و چارەسەری سیاسی تاکە رێگەن بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە".  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا