مستەفا کازمی رایگەیاند، ژنان ملوانکەی رەنگینی پێکەوەژیان و لێبوردەیی بە نیشتیمان دەبەخشن و پارێزگاری لە بەهاکانی کۆمەڵگە دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٨ی ئازاری ٢٠٢١، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" گەرمترین پیرۆزبایی و جوانترین پێزانین پێشکەش بە ژنانی عێراق دەکەین، ئەوانن بەرگریکاری ژیان و هەر ئەوانیش جوانی پێدەدەن".
ناوبراو راشیگەیاند:" ئەوان ملوانکەی رەنگینی پێکەوەژیان و لێبوردەیی بە نیشتیمان دەبەخشن و پارێزگاری لە بەهاکانی کۆمەڵگە دەکەن".
نوسیویشیەتی :" هەموو ساڵێک ژنانی عێراق و جیهان هەر لەخۆشیدابن".