هەریەکە لە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و ئەسما ئەسەدی هاوسەری توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا بڵاویکردووەتەوە:" دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشار ئەسەدی سەرۆک و ئەسما ئەسەدی هاوسەری پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە توشی ڤایرۆسەکە بوون".
لە ئێستادا سەرۆک و خێزانەکەی کەرەنتین کراون و لەژێر چاودێری تەندروستیدان.