لیژنەی باڵای تەندروستی و سەمەلاتی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ماوەی دوو هەفتە درێژکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٨ی ئازاری ٢٠٢١، لیژنەی باڵای تەندروستی
و سەلامەتی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆ بەهەمان رێککارەکانی
پێشوو درێژ بکرێتەوە.
بە گوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵای تەندرستی و سەلامەتی
عێراق رۆژانە لە کاتژمێر ٨ی ئێوارە تاوەکو ٦ی بەیانی رۆژی دواتر قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێدەکرێت،
هەریەکە لە رۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممەش قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەبێت.