کۆمپانیایەکی بواری گواستنەوەی شمەک رایگەیاندووە کە لەمەودوا و بەشێوەی هەفتانە لە نێوان سلێمانی و چیندا گەشتیان دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢١، کۆمپانیای گلۆباڵ سکای ئێکسپرێس رایگەیاندووە:" لە بەرواری ١٤ی ئادار گەشتەکانیان دەستپێدەکاتەوە لە نێوان سلێمانی و چیندا".
هاتووشە" هاوڵاتیان دەتوانن هەفتانە ئەو شمەک و کەلوپەلانەی کە دەیانەوێت رەوانەی سلێمانی بکەن رادەستی کۆمپانیاکە بکەن لە کاتی خۆیدا و ئەوان کارەکەیان بۆ جێبەجێ دەکەن".