جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سەردابەکەی پاپ فرانسیس بۆ عێراق و کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
جۆ بایدن لەبارەی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق رایگەیاند:" پاپا پەیامی ئاشتی و برایەتی گەیاندە عێراق".
وتیشی، سەردانیکردنی پاپا بۆ شوێنی لەدایک بوونی پێغەمبەر ئیبراهیم و و هەروەها چاوکەوتنی بە ئایەتوڵا عەلی سیستانی، رابەری باڵای شیعەکان و سەردانیکردنی موسڵ کە چەند ساڵێکە بەهۆی جەنگ و ئاژاوەوە دەناڵێنێت بووە جێی هیوایەک بۆ جیهان".
ئەمە لە کاتێکدایە لە رۆژی ٥ی ئاداردا پاپا فرانسینس، پاپای ڤاتیکان بە سەردانێکی سێ رۆژی هاتە عێراق و کوردستان.