قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، له‌دوو شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و نوسینگه‌یه‌كی كڕینی فرۆشتنی خانوو، ده‌ستییان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گیاده‌رمانییدا گرتووه و دواتر شوێنەکانیان داخستووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٣ی ئازار، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: "لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له دوو شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و نوسینگه‌یه‌كی كڕینی فرۆشتنی خانوو ده‌ستییان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گیاده‌رمانییدا گرتووه.
ئاشکراشیکرد: "له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كان، ده‌ركه‌وتوه خاوه‌ن شوێنه‌كه و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌وێ ئیش ده‌كه‌ن، گیاده‌رمانه‌كان دروست ده‌كه‌ن، گیاده‌رمانه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی له‌چی دروستكراوه و له‌رێی په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغده‌كرێته‌وه".
جەختی
لەوەشکردەوە : "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی گیا ده‌رمانه‌كاندا
گیراوه و هه‌ر سێ شوێنه‌كه‌ش داده‌خرێت و خاوەنەکەشی روبەڕووی رێكاری یاسایی دەکرێتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC ئەو دوو دوکانی فرۆشتنی جلوبەرگ و نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرەیە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ شێنێ هۆشیار کچە مۆدێل و دیاری ناو سۆشیاڵ میدیا.