بازرگانێکی ناوداری شاری سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.
ئەم شەو دووشەممە ١٥ی ئازار، پەیامنێری BMC رایگەیاند:" حاجی بەکر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای شارەزوور بە هۆی "مایەپوچ" بوونیەوە ئەم ئێوارەیە بە دوو فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەوەشی راگەیاند:" حاجی بەکر یەکێک بووە لەو سێ بازرگانەی کە ساڵی پار لەسەر ئەستۆی خۆیان بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شۆڕشیان لەشاری سلێمانی کردەوە".