بەبڕیاری کازمی تەرمی د.کەمال مەزهەر دەگەڕێنرێتەوە

عێراق 17/03/2021

Alternate Text

بەبڕیاری مستەفا کازمی و لەسەر ئەرکی حکومەتی عێراق، تەرمی د.کەمال مەزهەر دەگەڕێندرێتەوە عێراق.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی کۆچی دوایی مێژوونووسی کورد، مستەفا کازمی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" بە رۆشتنیی، عێراق زانستێکى دیارى لە راگەیاندن و بیر و رۆشنبیرى و مێژوودا لە دەستدا".

باسیلەوەشکرد:" میراتێکى دەوڵەمەندى لە لێکۆڵینەوە و کتێب و شیکردنەوە لەدواى خۆى جێهێشت، کە ژیانى فیکرى عێراقى دەوڵەمەندکرد".

هاوکات کازمی داوایکردووە:" حکومەت دەستبکات بە ئامادەکارییەکانی گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ عێراق".

دوێنێ سێشەممە ١٦ی ئازار، د.کەمال مەزهەر، بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا