شەمیمە بیگوم، یەکێک لە چەکدارانی داعشی بە رەگەز بەریتانی لەچکەکەی لابرد و وێنەکانی بڵاوبوونەوە.
شەمیمە بیگوم، یەکێکە لەو کچە هەڵاتوانەی بە رەچەڵەک بەنگالییە و رەگەزنامەی بەریتانیای هەبوو، لەساڵی ٢٠١٦، لەگەڵ هاوڕێیەکی وڵاتەکەی خۆی جێهێشت و خۆیان گەیاندە سوریا و هاوسەرگیری لەگەڵ چەکدارێکی داعش کرد.
ئەو کچە چەکدارەی داعش کە بە بووکەکەی داعش ناوبانگی دەرکردبوو، دوای شەڕی باغۆز، هاوسەرەکەی دەستگیرکرا و خۆیشی لە یەکێک لە کەمپەکانی سوریا دەستبەسەرکراوە، بەهۆی مەترسییەکانی بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەشی بەریتانیا پاسپۆرت و رەگەزنامەکەی کشاندەوە.
لەدوای ئەو رووداوانەی بەسەریدا هات، شەمیمە لە ئێستادا لەچک و پەچەکەی لاداوە و بەشێوازێکی جیاواز دەرکەوتەوە.