ئەوەی بەرازەکەی کوشت رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە

کوردستان 21/03/2021

Alternate Text

لەدوای کوشتنی بەرازێک لە ناحیەی خەلەکان وتەبێژی ژینگەی هەرێم رایگەیاند، سزای یاسایی ئەو کەسە دەدەین کە ئەو کارەی کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئازار، ئەحمەد محەمەد، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم بە BMC راگەیاند:" دەستەی ژینگەی سلێمانیمان راسپاردووە بە زووترین کات ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە بەرازەکەی کوشتووە و رووبەڕووی دادگای  بکەنەوە".
ئەوەشی راگەیاند:" ئەو خێزانە لەسنووری ژیانی ئەو ئاژەڵەدا بوون و دەستدرێژیان کردووەتەسەری و پێویستە باجەکەشی بدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا