کۆمپانیای "گووگڵ"
خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ رکابەرایەتی ئەپی "تیک تۆک"ی چینی لە ئەمریکا زیادکرد.
ئاژانسی "رۆیتەرز"
بڵاویکردووەتەوە:" کۆمپانیای گووگڵ ئاشکرایکردووە کە خزمەتگوزاری شۆرتس لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب لە وڵاتی ئەمریکا کارا دەکات و بەکارهێنەران دەتوانن لە
رێگەیەوە هاوشێوەی تیک تۆک ڤیدیۆی کورت تۆمار بکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە:" خزمەتگوزاری
شۆرتس رێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڤیدیۆی ستۆنی تۆمار بکەن و دەتوانن لە رێگەی
مۆزیکە سەیڤکراوەکانی نێو مۆبایلەکە دەنگ بخەنە سەر ڤیدیۆکە".
شایەنی باسە، پاش قەدەغەکردنی
بەکارهێنانی "تیک تۆک" لە وڵاتی هیندستان، لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو پێگەی
"یوتیوب" زیادکردنی خزمەتگوزاری "شۆرتس"ی لە وڵاتەکە
راگەیاند.