ریحانە پارسا یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی وڵاتی ئێران رایگەیاند دەبێتە پۆرن ستار.
ریحانە پارسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئینستاگرام، لە ستۆریەکدا رایگەیاند:" لە داهاتوودا دەبێتە ئەکتەری پۆڕن، ئەمەش بووە هۆی کاردانەوەیەکی زۆر لەسەر پێگە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان.
هەندێک لەسەر بنەمای ئازادی تاک پشتگیریان لێکرد، بەڵام دەنگی ناڕازی زۆرتر بوو، کە ئەویش شتێکی وەها باو نییە لە جیهانی ئیسلامدا کەسێک لە باڵاپۆشی تەواوەتییەوە بەجۆرێک بگۆڕێت کە ببێتە ئەکتەری پۆڕن، بە تایبەتیش ئێران کە بە وڵاتێکی تا رادەیەک ئیسلامی و توندڕەو ناسراوە.
ریحانە پارسا لە ئێستادا لە ئەستەنبوڵ دەژی و بەگوێری ئەو ستۆریەی خۆی بڵاوکردبووەوە پلانی هەیە ببێت بە ئەستێرەی پۆڕن.