فیلمێکی کوردی بەشداری فیستیڤاڵی کان دەکات

هەمەرەنگ 24/03/2021

Alternate Text

فیلمی زەوییە پیسەکان لە دەرهێنانی نوسەری کورد ئاڵا هۆشیار و رەزا ئاڵەیی ، بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلیمی کاندا دەکات.
ئاڵا هۆشیار یەكێک لە دەرهێنەرەکانی فیلمەکە رایگەیاند:" فیلمەکە لە سلێمانی و ناوچەی گەرمیان وێنەی گیراوە و  تێچووی بەرهەمهێنانی فیلمەکە 37 ملیۆن و 860 هەزار دینارە کە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای سلێمانییەوە تێچووەکەی دابینکراوە و ماوەی فیلمەکەش 71 خولەکە".
باسیلەوەشکردووە:" فیلمەکە  لە لایەن کۆمپانیای مارگۆ سینەمایی فەڕەنسی کە بە شێوەی کۆ پرۆدیسەر بەشداری کردووە نیردراوە بۆ فیستیڤاڵی کان و وا بڕیارە فیلمەکە بەشداری فیستیڤاڵی کان بکات و بەمەش دەبێتە نوێنەری کورد لە فیستیڤاڵەکە.
شایەنی باسە پێشتر تەنیا (یەڵماز گۆنای) گەورە دەرهێنەری باکوری کوردستان وەک کوردێک بۆتە براوەی خەڵاتی کان.
فیلمی زەوییە پیسەکان چیرۆکی پێشمەرگەیەکی بریندار دەگێڕێتەوە  کە لە دوای شەڕ لەگەڵ کۆمەڵگا  و سیستەمی باڵادەست دەکەوێتە کێشەوە، پاڵەوانی زەوییە پیسەکان نوێنەری هەموو ئەوانە دەکات کە لە دوای شەڕ تووشی دۆخی نامۆ بوون و دەبن، چیرۆکی ئەو پاڵەوانانەیە کە دوای شەڕ چیتر نە کۆمەڵگا و نە دەسەڵات ئاوڕیان لێ نادەنەوە و خۆشیان ناتوانن پەیوەندی لە گەڵ کۆمەڵگا دروست بکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا