سەرۆک و ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی هەڵبژێردران

عێراق 24/03/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ لە پڕۆسەیەکدا، سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی عێراق هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١، ئەنجومەنی باڵای دادگەری لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئونجومەنی دادوەری و زۆرێک لە بەپرسە باڵاکانی دادوەری عێراق و داواکاری گشتی، سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەستنیشانکران.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا  هه‌ر یه‌ك له‌ جاسم محه‌مه‌د عه‌بود، به‌ سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی عێراق و سه‌میر عه‌باس، جێگری سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی عێراق هه‌ڵبژێردران".

شایەنی باسە لە رۆژی ١٨ی ئازاردا و لە دانیشتنی ٤٥ی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، هەمواری یاسایی ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ی دادگای باڵای فیدڕاڵی پەسەندکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا