Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئایا لە دەسەڵاتی لیژنەی پەروەردەی پەرلەماندایە راگرتنی دەوامی خوێندنگەکان رابگەیەنێت؟

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند کە دەرگای خوێندنگەکان ناکرێنەوە، ئەندامێکی لیژنەکە روونکردەوەی دا.

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١، راهی رەهبەر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند:" وەک لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئاگاداری بڕیاری فەرمی داخستنی قوتابخانەکان نین و کاری لایەنی جێبەجێکارە ئەو بابەتە رابگەیەنێت و ئێمەش چاودێری و بەدواداچوون بۆ ڕاستی و درووستی بڕیارەکە دەکەین".

ئەمەلە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١، عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند کە دەوامی خوێندکاران لە قۆناغی ١ تا ١١ی ئامادەیی رادەگیردرێت و تەنها خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانەوە دەوام دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP