دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکاتەوە؟

کوردستان 24/03/2021

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو خوێندنی ئاسایی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ئازار، عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند:" لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پڕۆسەی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بەپێی ساڵنامەی خۆیان دەستپیدەکاتەوە".
ئەوەشی راگەیاندووە:" ئەو پڕۆسەیەی لەکاتی کۆرۆنادا پەنایان بۆ برد کە خوێندنی ئاوێتە بوو سەرکەوتنی تەواوی بەدەسهێناوە و زانکۆکان بەردەوام دەبن لە پەیڕەوکردنی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا