پارێزگای سلێمانی چی بۆ مێژوونووسە کوردەکە دەکات؟

کوردستان 24/03/2021

Alternate Text

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەنجومەنەکەیان هەموو پێشنیارێک بۆ نواندنی وەفا بۆ د، کەمال مەزهەر قبوڵ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ئازار، ئازاد هەمەوەندی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی بە BMC راگەیاند:" هەر کەس و لایەنێک پێشنیار یان پڕۆژەیەکی جوانی بۆ نواندنی وەفا و رێز بۆ د، کەمال مەزهەر هەبێت ئەوان قبوڵی دەکەن و کاری لەسەردەکەن".
ئەوەشی راگەیاند:" لە ئێستادا کۆچی ئەو نووسەرە گەورەیە تازەیە و لە داهاتوودا بەدڵنیاییەوە جگە لەو ناوەندە لێکۆڵینەوەیەی لە زانکۆی سلێمانی بەناویەوە کراوەتەوە ئەنجومەنەکەیان بە کاری دیکە رێز و وەفا بۆ د. کەمال مەزهەر دەنوێنێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا