لە پێگەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیادا نوێترین
زانیارییەکانی پەیوەست بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.
نوێترین زانیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان...
1-کۆمپانیای فەیسبووک نزیکەی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەژماری ساختەی لە تۆڕەکەی سڕییەوە.
2-جاک دورسی یەکەم تویتی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری بە ٢.٩ ملیۆن فرۆشت.
3-بەرازیل بەهۆی دەرهێنانی ئامێری بارگاویکردنەوە لە پاکەتی بەرهەمەکانی سزای دوو ملیۆن دۆلاری بەسەر کۆمپانیای ئەپڵدا سەپان.
4-دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هەوڵی بەرهەمهێنانی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دیکە دەدات کە رکابەری تۆڕەکانی فەیسبووک و تویتەر بکات.