بەهۆی راگرتنی پاڵپشتی دارایی دروستکردنی دیوارە سنوورییەکەی نێوان ئەمریکا
و مەکسیک کە لەلایەن ترەمپەوە دەست بە دروستکردنی کرا، لێکۆڵینەوە لەگەڵ جۆ بایدن
سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە:" بە
تۆمەتی جێبەجێنەکردنی یاسا و پێشێلکردنی بودجەی وڵات بەهۆی راگرتنی کارەکانی
دروستکردنی دیواری سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک کە گۆنگرس رەزامەندی لەسەر
دەربڕی و زیاتر لە ١.٤ ملیار دۆلاری بۆ تەرخانکردبوو، لێکۆڵینەوە لەگەڵ جۆ بایدن
سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت".
شایەنی باسە، رۆژی هەینی رابردوو جۆ بایدن راگرتنی پاڵپشتی دارایی
دروستکردنی دیواری سنوری نێوان ئەمریکا و مەکسیک و هەڵوەشاندنەوەی حاڵەتی بەپەڵەی
لە وڵاتەکە راگەیاند.