نەوەیەکی مۆسۆلینی گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵیا ئیمزا دەکات

وەرزش 24/03/2021

Alternate Text

رۆمانۆ فلوریانی مۆسۆلینی، نەوەی بینیتۆ مۆسۆلینی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا یەکەمین گرێبەستی یاریکردنی لەگەڵ یانەی لاتسیۆ ئیمزاکرد.

رۆمانۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام وێنەی ساتی ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ لاتسیۆ بڵاوکردووەتەوە نوسیویەتی :" دڵخۆشم بەوەی یەکەم گرێبەستی یاریکردنی تۆپی پێ لەگەڵ لاتسیۆ ئیمزا دەکەم و بۆ ماوەی سێ ساڵ درێسی ئەو یانەیە دەپۆشم".

لە مانگی رابردوو رۆمانۆ مۆسۆلینی لەکاتی پەیوەندیکردنی بە تیپی لاوانی لاسیۆ داوای لە هاندەرانی یانەکەی کرد لە رێگەی خێزانەکەیەوە هەڵسەنگاندنی بۆ نەکەن.

رۆمانۆ کوڕی سێیەمی ئەلیساندرا مۆسۆلینی و نەوەی بینیتۆ مۆسۆلینییە، کە لە ساڵەکانی ١٩٢٢ تاوەکو ١٩٤٣ سەرۆک وەزایرانی ئیتاڵیا بووە و لە جەنگی دووەمی جیهانی هاوپەیمانی ئەدۆلف هیتلەر بوو.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا