دینا خانمە هونەرمەندی لاوی کورد بەرهەمێکی نوێی بە ناوی
"نامەوێ" بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١، دینا هونەرمەندی لاوی کورد بەرهەمێکی
نوێی بە ناوی "نامەوێ" لە
هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە، کە ئاوازەکەی لەلایەن هەڵکەوت
زاهیرەوە بۆ دانراوە و دەرباز یونس تێکستەکەی بۆ نووسیوەتەوە، کاری دەرهێنانیشی
لەلایەن ریشاخەوە بۆ کراوە.
دینا خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە و چەند ساڵێکە ناوبانگێکی زۆری
پەیداکردووە و خاوەنی زیاتر لە ٧٦٣ هەزار فۆلۆوەرسە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام.