"ئەو هاوڵاتییەی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە ئۆتۆمبێل کەسێکی کوشت دەستگیرکرا"

کوردستان 24/03/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک دەستگیرکرا، کە بەئەنقەست و بە خێراییەکی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکەی لە هاووڵاتییەکی داو و بووە هۆی گیانلەدەستدانی، دوو ژنی دیکەش بەهۆی هەمان کێشەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە:" پاش کەمتر لە سێ کاتژمێر لە کوشتنی بەئەنقەستی هاوڵاتییەک بە ناوی "سەباح عەلی" لەلایەن کەسێک بە ناوی "ع. ح. ا" بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بە خێراییەکی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکەی لەو هاوڵاتییەی دابوو، توانرا تۆمەتباری سەرەکی و دوو ژنی دیکە بە هەمان دۆسیە دەستگیر بکرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە:" سێ تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و بەمەبەستی وەرگرتنی رێککاری یاسایی بەرامبەریان رادەستی دادگاکران".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا