ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی ١٩ ساڵان
گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە و
دەرکەوت بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ئازار، بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی راپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە:" کاتژمێر شەشی ئێوارەی
ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی ١٩ ساڵ کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدابوو
گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" گەنجەکە بەهۆی وەرگەڕانی
ماتۆڕسکیلەکەی لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان رانیە- دەربەند گیانی لەدەستداوە و
لەلایەن بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی رانیە مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە
کراوەتەوە".