پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی پلانی ئەمنی رۆژانی جەژنی نەورۆز بڵاوکردەوە

کوردستان 24/03/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو پلانە ئەمنییەی لەلایەن هێزەکانیانەوە بۆ جەژنی نەورۆز داڕێژرابوو، ١٠٠٪ سەرکەوتو بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە:" ئەو پلانە ئەمنییەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی دیکەی شار لەگەڵ تیمی فڕۆکەوانی هەولێر بۆ ڕۆژانی نەورۆز دامانڕشتبوو،١٠٠٪ سەركەوتوو بوو ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" لەم سێ رۆژەی جەژنی نەورۆزدا هاوڵاتیان و گەشتیاران لەوپەڕی ئارامیدا جەژنیان بەڕێکرد و لە ناوشار و سەیرانگاكانیشدا سەروماڵیان پارێزراو بوو ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا