نرخی نەوتی خاو دووبارە دابەزیەوە

ئابوری 25/03/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکان دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١، بەگوێرەی ئاژانسی بلومبێرگی ئابوری، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی .،٨٦ سەنت دابەزی کە دەکاتە ١،٤٣٪ و لە ئێستادا بە ٦٣ دۆلار و ٥٥ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێ.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بەڕێژەی .،٩٩ سەنت دابەزی کە دەکاتە ١،٦٢٪ و بە ٦٠ دۆلار و ١٩ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا