سەندیکای پزیشکان لەبارەی تەندروستی پزیشکانەوە هۆشداری دەدات

کوردستان 25/03/2021

Alternate Text

سەندیکای پزیشکانی کوردستان-لقی هەولێر ئاشکرایدەکات، چەندان پزیشك تووشی کۆڕۆنا بوون کە بەداخەوە باروودۆخی هەندێكیان ناجێگیرە و لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددان.

سەندیکای پزیشکانی کوردستان-لقی هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی پزیشکان لەدوای دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد:"لەماوەی ڕابردوودا سەدان پزیشك تووشی پەتای کۆڕۆنابوون بەهۆی ئەرکی فەرمی پزیشکیان و بەشێکیان بارودۆخی تەندروستیان سەخت بوو و چەندین پزیشکیش ماڵئاوایی یەکجارییان لێکردین بەهۆی ئەو پەتایە و گیانی خۆیان بەخشی لە پێناو تەندروستی هاوڵاتیان.
باسیلەوەشکرد:" دوابەدوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، دووبارە چەندان پزیشك تووشی کۆڕۆنا بوون کە بەداخەوە باروودۆخی هەندێكیان ناجێگیرە و لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددان.

داواشیکرد:"هاوڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکان تاوەکوو هەموولایەك سەلامەت بن و ئەو ئەرکە قورسەی سەر شانی پزیشکان و کارەندان کەمتر ببێتەوە و لەخزمەتکردنی نەخۆش و کۆمەڵگە بەردەوان بن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا