وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: ھە‌ركاتێك پێویست بكات، وە‌فدی حكومە‌تی ھە‌رێم دە‌چێتە‌وە‌ بە‌غدا

کوردستان 25/03/2021

Alternate Text

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پشکی هەرێم نەبووەتە هۆی کێشە بۆ تێنەپەڕاندنی بودجەی عێراق.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند:" لە‌ مانگی نیسانی٢٠٢٠وە‌ تاوە‌كو ئێستا، سێ جۆر رێككە‌وتنمان لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق ئە‌نجامداوە‌ لە‌بارە‌ی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم و لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عێراق، ئە‌و بڕگە‌یە‌ی پە‌سە‌ندكرد كە‌ پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌، بۆیە‌ پشكی ھە‌رێم ھۆكار نییە لە‌ دواخستنی دە‌نگدان لە‌سە‌ر بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق".

ئاماژەی بەوەشدا:"دوو پێشنیار لە‌پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ ھە‌ن سە‌بارە‌ت بە‌ شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم. پێشنیاری حكومە‌تی عێراق و پێشنیاری لیژنە‌ی دارایی و كوتلە‌ پە‌رلە‌مانییە‌كان. ھە‌ركامێكیان پە‌سە‌ند بكرێت، حكومە‌تی ھە‌رێم پابە‌ند دە‌بێت بە‌ جێبە‌جێ كردنی".

وتیشی:"قوباد تاڵەبانی  سە‌رۆكی وە‌فدی دانوستاندكاری حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌لایە‌نی عێراقی راگە‌یاند:"ئە‌گە‌ر پشكی ھە‌رێم رێگر بووە‌ لە‌ خزمە‌تكردنی پارێزگاكانی ناوە‌ڕاست و باشوری عێراق، ئە‌وا بودجە و پشكی ھە‌رێم‌ بۆ ئە‌وانی بنێرن، بە‌ڵام لە‌ ٢٠١٤وە‌ چە‌ندین مانگ شایستە‌ داراییە‌كان نە‌نێردراوون وكێشە‌ی ئە‌و ناوچانە‌ش چارە‌س نە‌كراوون".

جەختیشیکردەوە:" گرنگ ئە‌وە‌یە‌ ھە‌ردوو حكومە‌ت بتوانن رێككە‌وتنە‌كە‌ بخە‌نە‌ بوای جێبە‌جێكردنە‌وە‌، ھە‌موو كات بە‌شی بیانوو گرتن ھە‌بوو لە‌ جێبە‌جێ نە‌كردنی رێككە‌‌وتنە‌كان، تە‌نانە‌ت دە‌ستوریش بە‌ لاستیكی نوسراوە‌تە‌وە‌ و مە‌جالی تە‌فسیری جیا جیای تیایە‌.

لەبارەی عێراقەوە، سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند:" عێراق كێشە‌ی نە‌بوونی یاسای نە‌وت و غازی ھە‌یە، حكومە‌تی ھە‌رێم نوێنە‌رێك یا ئە‌ندامێكی نییە‌ لە‌ كۆمپانیای سۆمۆ، بۆیە‌ پێویستە‌ ھە‌یكە‌لە‌كە‌ی دووبارە‌ دابڕێژرێتە‌وە‌".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا