تیمەکانی بەشی
پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە شەوی رابردوو بە چەکی
تاپڕ باوکی خۆی بریندار کردبوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:"دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێزەكانی پۆلیسی
فریاکەوتن ئاگادارکرانەوە كە کێشەیەکی
کۆمەڵایەتی لە یەكێک لە ناوچەکانی سلێمانی بوونی هەیە، دەستبەجێ تیمەکانیان گەشتنە شوێنی مەبەست
و دەستیان بەلێكۆڵینەوە كرد، دوای
لێکۆڵینەوە تیمەکان بۆیان دەركەوت كە كوڕێک بە چەکی تاپڕ تەقەی لە باوكی خۆی كردووەو پاشان هەڵاتووە".
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد :"دوای گەڕان بەدواداچوونەكانی
تیمەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، توانرا
لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر
دوو چەک لە جۆری تاپڕ".
راشیگەیاند :" تۆمەتبار
(م ، غ ، ك) لەدایكبووی 1988ە و فیشەكێكی
بە چەكی جۆری تاپڕ بەباوكییەوە ناوە، بەبڕیاری دادوەر لە ئێستادا راگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی
لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە و لە ئێستادا باوکی تۆمەتبارەکە بریندارە و لە نەخۆشخانە
لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە".