پیاوێکی تایلاندی دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک هەستی بە ئازار دەکرد لە ناوچەی سکیدا، لە نەخۆشخانە کرمێکی شریتی ١٨ مەتری تێدا دەردەهێنن.
سەنتەری نەخۆشییە مشەخۆرییەکان لە تایلاند بڵاویکردووەتەوە:"دوای ئەوەی نەخۆشێکیان گەیاندە نەخۆشخانە کرمێکی شریتی ١٨ مەتریان لە سکی دەرهێناوە کە بە درێژایی ٥٠ ساڵی رابردوو حاڵەتی لەو شێوەیەیان نەبووە".
بەگوێرەی سەنتەرەکە:"نەخۆشییەکە بەهۆی خواردنی گۆشتی مانگای باش نەکوڵاو دروستبووە، گەر چارەسەر نەکرێت ماوەی ٥٠ ساڵ لە جەستەدا دەمێنێتەوە".