٤٣ هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێم

کوردستان 25/03/2021

Alternate Text

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، وا بڕیارە ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە عێراق و پشکی هەرێمیش ٤٣ هەزار ژەمە ڤاکسینە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١، دکتۆر هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی تایبەت بە خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند:" بڕیارە ئەمڕۆ ڤاكسینی ئاسترازینیكای بریتانی بە بڕی ٣٣٦ هەزار  ژەم بگاتە عێراق کە لەو بڕە ٤٣ هەزار ژەم پشكی هەرێمی كوردستانە".

وتیشی:" پشكی سلێمانی بە نزیكەی ٢٠ هەزار ژەمی ڤاكسین دەبێت و گۆڕانكاریش لەو بڕە پێشبینی كراوە".

جێی ئاماژەیە بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC، لە دواین ئامارەکانی سەرکەوتنی ڤاکسینی ئەسترازینیکادا دەرکەوتووە کە رێژەی سەرکەوتنی بە گشتی ٧٦٪ بووە، کە لە ئامارەکانی وڵاتانی ئەمریکا و پیرۆ و چیلی وەرگیراون و ئەو ڤاکسینە لە ژێر تاقیکردنەوەدابووە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا