گروپی ربع اللە-ی شیعە هەڕەشە لە کوردستان دەکات

کوردستان 25/03/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ لە شەقامەکانی بەغدای پایتەختی عێراق، گروپی ربع اللەی سەر بە حەشدی شەعبی نمایشێکی سەربازی ئەنجامدا و بەیاننامەیەکی خوێندەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١، گروپی ربع اللەی سەر بە حەشدی شەعبی لە میانەی نمایشێکی سەربازیدا کە لە شەقامەکانی بەغدا ئەنجامیاندا و بەیاننامەیەکی خوێندەوە و داوایانکرد کە بودجەی فیدڕاڵی پەسەندبکرێت".

هەروەها گەڕاندندەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشووتر یەکێکی دیکە بوو لە خاڵەکانی بەیاننامەکە، لە هەمانکاتدا وێنەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان خستە ژێر پێیان.

هەروەها هەڕەشیان لە هەرێمی کوردستان کرد لەربارەی نەناردبی بودجە هەتا ئەو کاتەی گرەنتی دەدرێت کە هەرێم پابەندی رێککەوتن دەبێت".

لە بەیاننامەکەدا. گروپە چەکدارییەکە هۆشداری دایە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان لە ئەگەری دواخستنی پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢١دا ئەوا ئەوان بێدەنگ و نابن کاردانەوەیان دەبێت، هەروەها بەدیهێنانی خواستی پارێزگاکانی باشوری عێراق لە پڕۆژەیاسای بودجەدا یەکێکی دیکە بوو لە خاڵەکان.

جێی باسە گروپی ربع اللە گروپێکی چەکداری شیعەیە، سەرباری ئەوەی لە حەشدی شەعبی جیابووەوە بەڵام لەلایەن حەشدەوە دانی پێنەنراوە کە سەر بە ئەوانە، لە ماوەی پێشوودا گروپەکە بەرپرس بوون لە چەند کردەیەک وەک سەتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان و بارەگای کەناڵی MBC و هەروەها ئەنجامدانی چەند تەقینەوەیەک کە دوکانی مەیفرۆشانیان دەکردە ئامانج.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا