ڤیتامین دی بۆ تەندروستی ئێسک و ژمارەیەک ئەندامی تری وەک ماسولکەو ددان و تەنانەت بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریش زۆر گرنگە، کەمی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا زۆرجار کێشە بۆ مرۆڤ دروست دەکات.
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی ئەمانەن:
1-ئازار و لاوازی ماسولکەکان
ماسولکەکان پێویستیان بە بڕێکی دیاریکراوی ڤیتامین دی هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دروست کار بکەن،کەمی ڤیتامین دی یەکێکە لە هۆکارەکانی ئازار و لاوازی ماسولکەکان.
٢ – سەر ئێشە و سەر گێژ بوون
کەمی ڤیتامین دی زۆر ژەر دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی و خوێن و ئەمەش وا دەکات کەسەکە توشی ئازاری سەر و گێژ خواردن بێت
٣ – ئارەق کردنەوەی زۆر
گەر بە بێ هیچ هۆکارێکی وەک وەرزش کردن و گەرما ئارەقەی زۆرت کرد ئەوا ڤیتامین دی بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە جەستەتدا کەمی کردوە و زۆر جار لەم حاڵەتەدا وا باشترە سەردانی پزیشک بکەیت
٤- خەمۆکی
خەمۆکی و دڵەڕاوکێ یەکێکی ترە لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی
چی بخورێت بۆ چارەسەرکردنی کەمی ڤیتامین؟
توێژەرانی پزیشکی رایگەیاندووە کە خواردنەکانی وەک (زەردێنەی هێلکە و ماسی سەلەمون و گوێچکە ماسی و هەندێک لە جۆرەکای پەنیر وخواردنە گیاییەکان) دەبنە چارسەرێکی گونجاو بۆ کەمی ڤیتامین دی، هەروەها بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە یەکێک لە سەرەکیترین ڕیگاکان دادەنرێت بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین دی.