Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەوامی خوێندنگەکانەوە بڕیاریدا

کوردستان

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی(٢٠) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان  تا ٨ی ٤ی ٢٠٢١، رادەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشممە ٢٥ی ئازار، وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێکی لەبارەی دەوامی خوێندنگەکانەوە بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە  رێکكەوتی  ١ ی ٣ ی ٢٠٢١، وە لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ پێنج شەممە رێککەوتی ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١، بەرێزان ( وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان ) ، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون ومردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بریاردرا : 
١- جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی )  سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١، تەنها بۆ ئەنجامدانی  هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (٢٠) نمرەی نوسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت . پاشان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە. 
٢ - هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی(٢٠) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان   
 تا ٨ی ٤ی ٢٠٢١، رادەگیرێت .
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە 
        ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP