لە جیهاندا نزیکەی هەشت ملیۆن جۆر گیاندار بونی
هەیە بەشێوەیەک ئەگەر مرۆڤ ٣٠ چرکە تەرخانبکات بۆ سەیرکردنی وێنەی هەر یەکێک لەو گیاندارانە ئەوا نزیکەی ٨ ساڵی
پێدەچێت.
بە وتەی زانایان هەمو رۆژێک گیاندارێکی نوێ
دەدۆزرێتەوە، ئەمانەش بەشێکن لە دەگمەنترین و نامۆترین ئەو گیاندارانەی تازە
دۆزراونەتەوە:
١ – پەپوولەی فەنزوێلایی
لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لە فەنزوێلا دۆزرایەوە،
ئەم
جۆرە نوێیەی پەپوولە توێکڵێکی هەیە کە سەر و سنگ و باڵەکانی داپۆشیووە.
٢- گلۆکۆس ئاتلانتیۆس
ئەم جۆرە گیاندارە بە ئەژدیهای شینیش ناسراوە،
جۆرە خشۆکێکی شینی دەریاییە لەسەر ڕووی زەریاکان
دەبینرێت.
٣- میکرۆپینا مایکرۆستۆما
ئەو
ماسییە لە قوڵایی ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ مەتردا دەژی لە دەریاکاندا و نزیکەی لە ئاودا بێ مۆبیل دەبێت، ئەم ئاژەڵە سەیرە بە نزیکەیی بێ جوڵەیە لە دەریادا و شلەیەکی سەیری کۆکراوە لە سەریاندا
هەیە کە لە ڕێگایەوە دەتوانن ببینن.
٤- ماسی شەمشەمەکوێرەی لێوسور
ئەم ماسییە سەیرە بۆ یەکەمجار لە دورگەکانی
گالاپاگۆس دۆزرایەوە، مەلەوانی ئەم ماسییە زۆر خراپە بە شێوەیەک کە قاچەکانی بەکاردەهێنێت
بۆ بەرزبوونەوەی لە زەوی زەریاکە.
٥- مێرووی پاندا
هەرچەندە لە مێروولە
دەچێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم مێرووە سەیرە هەنگێکی بێ باڵە. ئەم مێرووە لە
توانایدایە بە پێوەدان مانگایەک بکوژێت، تەمەنی گشتی ئەم مێرووە نزیکەی دوو ساڵە.