بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە جیهاندا هەژمارەکانیان وەستا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ئازار، پێگەی " داون
دیتکتور "ی تیبەت بە کێشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاندووە:" بەیانی
ئەمڕۆ بۆ ماوەی نیو کاتژمێر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کێشەی تێکەوتووە و ژمارەیەکی
زۆر لەبەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە هەژمارەکانیان داخراوەتەوە".
ئەوەش راگەیەندراوە:" ٣١٪ ی بەکارهێنەرانی
فەیسبووک لە کاتی کێشەکەدا تەنها بەشی ئاگادارکردنەوەکانیان "Notifications " کاری نەکردووە و تائێستاش کۆمپانیای فەیسبووک هیچ روونکردنەوەیەکی
لەبارەیەوە نەداوە".