پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

کوردستان 25/03/2021

Alternate Text

وابڕیارە دوای پشووەکانیی نەورۆز پارەی گەنمی جوتیارانی هەولێر و سلێمانی بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ دابەشبکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ئازار، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە BMC راگەیاند:" پێش نەورۆز پارەی گەنمی جوتیارانی دهۆک دابەشکراوە و وابڕیاریشە دوای پشووەکانی نەورۆز پارەی گەنمی جوتیارانی هەولیر و سلێمانی بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ دابەش بکرێت".
ئەوەشی راگەیاند:" کۆی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی (٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦) بڕی ٥٧٦ ملیار و ٣٨٠ ملیۆن دینارە و لە ئێستادا بەغداد تەنها ٢٦٨ ملیار و ٨٠ ملیۆن و ٤٩٨ هەزار دیناری ناردووە بۆیە ناچارن تەنها پارەی سالەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بدەنە جوتیاران".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا