سەرۆکی حکومەت گەیشتنی کاروانێکی ڤاکسینی راگەیاند

کوردستان 26/03/2021

Alternate Text

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٤٣ هەزار ژەمە ڤاکسینی ئەسترازینیکا دەگاتە هەرێم.

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی تویتەر رایگەیاند:" گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژ به‌ كۆڕۆنا لە ڕێگەی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ هەرێمی کوردستان بە بڕی ٤٣ هەزار ژەم جێی خۆشحاڵییە، كه‌ بەپێی سیستمی گرووپەکانی تۆمارکراو دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشدا:" ئەمە لە چوارچێوەی پلانەکانماندایە بۆ ڕاستەوخۆ دابینکردنی بڕی زیاتر لە ڕێگەی کۆمپانیا بەرهەمهێنه‌رەکان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا