Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە هەولێر

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، زیاتر لە ٤٣ هەزار ژەم ڤاکسینی ئەسترازینیکا گەیشتووەتە هەولێر.

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند:" ٤٣ هەزار و ٨٠٠ ژەم ڤاکسینی ئۆکسفۆرد-ئەسترازینیکا گەیشتووەتە هەرێم و بەپێی سیستەمێکی ئەلکترۆنی دابەشدەکرێت".

وتیشی:" گەیشتنی ئەم کاروانە دەبێتە دووەم کاروانی ڤاکسینەکە کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی کۆڤاکسدایە کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی جێبەجێدەکرێت".

وەزیری توندروستی ئاماژەی بەوەشدا:" ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا زۆر لەوە زیاترە کە رادەگەیندرێت و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا سبەی کۆنابێتەوە وەک بڵاوبووەتەوە، بەڵکو لە هەفتەی داهاتوودا کۆدەبێتەوە ئەویش تا زانیاری وردتر لەبارەی رەوشی کۆرۆنا و ژمارەی توشبووان بەردەستبێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP