تورکیا ٢٢ هاوڵاتی عێراقی دەستگیرکرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 26/03/2021

Alternate Text

لە هەڵمەتێکدا دژە تیرۆری تورکیا ٢٢ هاوڵاتی عێراقی دەستگیرکرد بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش.

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١، ئاژانسە هەواڵیەکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە" لە هەڵمەتێکی هەڵکوتاندا، دەزگای دژە تیرۆری وڵاتەکە ٢٢ هاوڵاتی عێراقیان دەستگیرکردووە کە بە وتەی خۆیان پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش هەبووە.

جێی باسە لەسەرەتای مانگی ئازارەوە تورکیا هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش هەبووە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کەسیان دەستگیرکردووە کە رۆرینەیان هاوڵاتی عێراقی و سورین.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا