دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا و دوای تێپەڕینی ٦٤ رۆژ، جۆ بایدن یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.
لە کۆنگرەکەدا، پرسەکانی پەیوەست بە سیاستی ناوخۆی و دەرەوەی ئەمریکا گرنگیان پێدرا، لە دۆسیەی کۆچبەرانی مەکسیک بۆ ناو ئەمریکا، بایدن رایگەیاند کە هیچ پەشیمان نییە لە گۆڕینی یاساکانی تڕەمپ کە، بەڵکو پاڵشتیشیان دەکات، وتیشی کە زۆربوونی کۆچبەران بۆ ناو ئەمریکا لەو سنورەدا دیاردەیەکی وەرزیە و لە ماوەی داهاتوودا کەمتر دەبێتەوە.
پرسێکی گرنگ کە پەیوەست بوو بە سیاسەتی وڵاتەکە لە دەرەوە، چین بوو، بایدن لەو بارەیەوە رایگەیاند:" لە ژێر ئیدارەی مندا رێگە نادەم چین ببێتە یەکەمی جیهان لە ئابوری و بەهێزترین و وتی کە رێگەنادەم ئەو ئامانجەی بپێکێ".