Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ناوەڕۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوکرایەوە

کوردستان

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

براکەی عەبدوڵا ئۆجەلان ناوەڕۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی لەگەڵ براکەی بڵاوکردەوە.

محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، لەلایەن داواکاری گشتیی ڕۆحاوە، بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی لەژێر چاودێریی داواکاری گشتیدا، بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ئۆجەلان بکات و کاتژمێر ١:٤٥ خولەکی دوانیوەڕۆی  رۆژی ٢٥ی ئازار قسەی لەگەڵ براکەی کردوە. لەبارەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی لەگەڵ ئۆجەلاندا رایگەیاند:" عەبدوڵا ئۆجەلان پێی وتووە کە تورکیا یارییەکی ‌هەڵە و مەترسیدار دەکات و ئەمەی ئەوی دەیکات یاسایی نییە".

وتوشیەتی:" هەم تۆ هەڵەیت و هەم دەوڵەت، پێویستە دیداری یەک بینین لە چوارچێوەی یاسادا بێت نەک هەر کاتێک حکومەتی تورکیا خواستیکرد لە رێگەی تەلەفۆنەوە دیدار رێکبخات".

ئەوەشی وتووە:" ئۆجەلان دەیەوێت پارێزەرەکانی بچنە دورگەی ئیمڕاڵی و بیبینن لەگەڵی دانیشن بەهۆی ئەوەی کە حکومەت دەیکات کارێکی نایاساییە و جێی نابێتەوە".

محەمەد ئۆجەلان راشیگەیاندووە کە دوای ئەوەی ئۆجەلان وتویەتی ئەمەی حکومەتی تورکیا دەیکات کارێکی نایاسییە و داوای بینینی پارێزەرەکانی کردووە پەیوەندیەکە پچڕاوە و دەنگی نەماوە".

جێی باسە ماوەی ساڵێکە حکومەتی تورکیا رێگەی بە دەرکەوتن یاخوود بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان نەداوە کە ناوبراو ماوەی ٢٢ ساڵە لە دورگەی ئیمڕاڵی زیندانە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP