وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١، د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند:" ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە ئێستادا توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان و بێگومان ئەمەش بۆشاییەكی گەورەی لە كەرتی تەندروستی دروست كردووە".
وتیشی:" لەهەمان كاتدا رێژەی تۆماركراوانی رۆژانە نزیك دەبێتەوە لە ١١% پێشبینیش دەكرێت زۆر لەمە زیاتر بێت".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رێنمایی هاوڵاتیانیش دەکات کە هاوکار بن لە تێپەڕاندنی ئەم شەپۆلە بەهێزە بە کەمترین زیان.