دەنگدان لەسەر بودجەی ٢٠٢١ دواخرا

عێراق 26/03/2021

Alternate Text

ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی دواخست.

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١، راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی کارنامەکە، لە رۆژی یەکشەممەدا دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت ئەویش بۆ دەرفەتدان بە لیژنەی دارایی و فراکسیۆنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو بڕگانەی کێشەیان لەسەرە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە بنچینەدا وا بڕیاربوو سبەی شەممە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەڕێوەبچێت، بەڵام وادەکەی رۆژێک دوخراوە و خراوەتە کارنامەی رۆژی یەکشەممەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا