سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی رووداوی دوو شەمەندەفەرەکەی ئەمڕۆی میسڕ کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسڕ دواخرا.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند:" سەرەخۆشی لە کۆماری عەرەبی میسر دەکەین بەهۆی رووداوی دڵتەزێنی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکە کە بەهۆیەوە ٣٢ کەس گیانیانلەدەستدا و بە دەیانی دیکەش برینداربوون".
وتیشی:" داوای لێخۆشبوون بۆ ئەوانە دەخوازین کە گیانیانلەدەستاوە و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".
لەبارەی کۆبوونەوەکە، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" بەهۆی رووداوکە و لە هاوخەمیدا بۆ ئەم کارەساتە، کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسڕ دوادەخەین بۆ هاتوویەکی نزیک".
ئاماژەی بەوەشدا لە هەفتەی داهاتوودا وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵات کۆدەبنەوە بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکە"
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە میسڕ لە نێوان دوو شەمەندەفەردا پێکدادان روویدا و بەهۆیەوە ٣٢ کەس کوژران و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.