وێنە.. تەمەنی پێنج ساڵە و بووە بە ئەستێرەی وەرزشی راڵی

وەرزش 26/03/2021

Alternate Text

مەنسور منداڵێکی پێنج ساڵانە، لە میانی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی پێشبڕێکی راڵی میسڕدا سەرنجی ئامادەبوانی بۆ لای خۆی راکێشا.

دوای ئەوەی بە شێوەیەکی زۆر باش توانی لە هێڵی یاریەکەدا ئەنجامی باش بەدەستبهێنیت، مەنسور تارقی تەمەن پێنج ساڵان هەرزوو بووە ئەستێرەی پاڵەوانێتییەکە.

هۆکاری بوون بە ئەستێرەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەرباری ئەوەی لە تەمەنێکی هێندە منداڵیدایە بەڵام توانی زۆر باش رکابەرایەتی بکات و لە ئەدای کێبڕکێدا میانڕەوی بکات.

کێبڕکێکە لە ١٤ تیم و دەیان بەشداربوو پێکهاتبوو، لە کۆتاییدا مەنسور لەسەر ستەیجی خەڵات پێدان خەڵاتی هاندانی وەرگرت.

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا