هەڵسانگاندنێکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا باسلەوەدەکات بە
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بزوتنەوەی تاڵیبان بەتەواوەتی دەستبەسەر
ئەو وڵاتەدا دەگرێت.
رۆژنامەی نیۆرک تایمز رایگەیاندووە:"
هەڵسەنگاندنێکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا باسلەوەدەکات بە کشانەوەی هێزەکانی
ئەمریکا لە وڵاتی ئەفغانستان بزوتنەوەی تاڵیبان لەماوەی دوو بۆ سێ ساڵدا دەتوانێت بەتەواوەتی
دەستبەسەر ئەو وڵاتەدا بگرێت".
ئەوەش راگەیەندراوە:" هەڵسەنگاندنەکەی دەزگای
هەواڵگری لە ساڵی رابردووەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بووە ئەنجامدراوە،
بەڵام بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرا نەکراوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردووەدا بزوتنەوەی
تاڵیبان هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەدژی هێزە بیانییەکانی ناو
ئەفغانستان کرد لە ئەگەری جێنەهێشتنی وڵاتەکە".