مەڵبەندی دووی یەکێتیی لە کەرکوک بڵاوکراوەیەکی لە بارەی چەند دەنگۆیەک لەسەر یادنەکردنەوەی ئاهەنگی نەورۆز لە شارەکە بڵاوکردەوە.
مەڵبەندی دووی یەکێتیی لە کەرکوک لە بڵاوکراوەیەکدا باسلەوەدەکات:" ، داوایان لە هیچ کەس و لایەنێک نەکردووە ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکوک بگێڕن و گەر بیانەوێت هیچ هێزێک ناتوانێت رێگریان لێبکات".
دەقی بڵاوکراوەکەی مەڵبەندی دووی یەکێتیی...
ڕونکردنەوەیەک لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی لێپرسراوی مەڵبەندی ٢ی ڕێکخستنی کەرکوک بۆ ڕای گشتی
______________________
بە داخەوە چەند کەسێکی نەفس نزم، سەر لێشێواو و ساختەچی، هەڵساون بە دروست کردنی نوسراوێک بەناوی لێپرسراوی مەڵبەندی ٢ی ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە گوایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەیتوانیوە ڕەزامەندی وەربگرێت لە ئیدارەی کەرکوک بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکوک.
بۆیە لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنێن :
کە لەبەر هەستیاری بارودۆخی تەندروستی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی کرۆنا بە باشمان زانی هیچ ئاهەنگ و کەرنەڤاڵێک نەکەین لە یادی نەورۆزدا، وە داوایی ڕەزامەندیمان لە هیچ کەس و لایەنێک نەکردوە بۆ ئاهەنگ و کەرنەڤاڵ و یادەکانی نەورۆز و ڕاپەڕین و سەری ساڵی کوردی، و لە هەر حاڵەتێکدا کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ویستی کەرنەڤاڵ و ئاهەنگ و کۆرو کۆبونەوەی هەبێت لە ناو شاری کەرکوک هێز نیە بتوانێت ڕێگری لێ بکات .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی لێپرسراوی مەڵبەندی ٢ی ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
هەینی
٢٦/٣/٢٠٢١
وێنەی نوسراو ساختەکە.