لەدوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک، بی ئێم سی پەروەردەی هەڵەبجەی هێنایە دەنگ

کوردستان 27/03/2021

Alternate Text

لەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکی کەناڵی BMC لەسەر خوێندنگایەک لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە کە کرابوو بە شوێنی بەخێو کردنی ئاژەڵی ماڵی (مانگا)، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە هاتەسەر خەت و دڵنیای دەدات لەوەی بچن بەدەم ئەو قوتابخانەیەوە تا ئاژەڵی تێنەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە سۆران عومەر ڕاشیگەیاند، "پێشتر بە نوسراو بەڕێوەبەری ناحیەی سیروانیان ئاگادار كردووەتەوە لەو كێشەیە و ئێستاش جارێكی تر بەنوسراو بەڕێوەبەری ناحیە ئاگادار دەكەنەوە لەوەی بچن بەدەم ئەو قوتابخانەیەوە تا ئاژەڵی تێنەكرێت" سۆران عەمەر باسیلەوەش کرد ئەوان دەسەڵاتی ئەوەیان نیە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو كەسانە بكەن كە وایان لە قوتابخانەی گوندەكە كردووە و دەبێت ناحیەی سیروان هێمن حسێن بەوكارە ھەستێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا