پارێزگاری سلێمانی لەسەر خراپی دۆخی کۆرۆنا هاتەدەنگ

کوردستان 27/03/2021

Alternate Text

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند،لە دوو رۆژی رابردوودا کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست نەداوە و دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ئازار، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارزگاری سلێمانی رایگەیاند:" دۆخی کۆرۆنا لە پارێزگاکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و ماوەی دوو رۆژە هیچ حاڵەتێکی مردن بە ڤایرۆسەکە لە پارێزگاکە تۆمارنەکراوە".
ئەوەشی راگەیاند:" ئەوان لەگەڵ داخستنی دامودەزگا حکومیەکاندا نین و پێویستە رێککاری تەندروستی نوێی و جیاواز لە رێکارەکانی پێشوو بگیرێتەبەر".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا